ئه‌مرۆ له مه‌زاگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دین له شنگال؛ رێوڕه‌سمی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌رێوه‌چوو. له وته‌یه‌كدا مه‌حما خه‌لیل؛ قایمقامی شنگال رایگه‌یناد كه تا ئێسته زیاتر له هه‌شتا له‌سه‌دی خاكی شنگال له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگاركراوه.
قایمقامی شنگال راشیگه‌یاند كه به‌هۆی داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیاتر له شازده هه‌زار خانوو وێران كراون . مه‌حما خه‌لیل رووی كرده حكوومه‌تی عێراق و گوتی؛ شه‌رمه‌زارییه كه حكومه‌تی عێراق بودجه بۆ موسڵ ره‌وانه ده‌كات كه‌چی دوو ساڵه بودجه‌ی شنگالی بڕیوه.
ژێده‌ر:كوردستان تيڤى