وه‌لات و رێكخراوێن نێڤ ده‌وله‌تى ل ئاستێ كاره‌ساتا شنگالێ دا كێمترخەم بوون

ئێزديخان نيوز:
قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ سەرجەم وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ئاست كارەساتی شنگالدا زۆر كەمتەرخەم بوونە و تا ئێستا نەیانتوانیوە كارێكی وا بكەن كە تۆزێک باری ئێزدییەکان كەم بكاتەوە.

(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ئاوەدانكردنەوەی دەڤەری شنگال پێویستمان بە 10ملیار دۆلار هەیە، بۆ بنیاتنانەوەی شار و قەرەبووكرنەوەی دانیشتووان و هاووڵاتیان؛ تائێستاش هیچ دەوڵەتێكی جیهان و هیچ ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی هەنگاوێكی بەو شێوەیەی نەناوە تا بە جدی شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە."

قایمقامی قەزای شنگال دوپاتیشی كردەوە: "سەرجەم وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە ئاست كارەساتی شەنگالدا زۆر كەمتەرخەم بوونە و تائێستا نەیانتوانیوە كارێكی وابكەن كە تۆزید لە باری ئیزیدیان كەمكات، یاخود كارەساتەكە بە قەبارەی خۆی بە جینۆساید بناسێنن."

دوێنێ 3ـی ئاب دووهەمین ساڵ ڕۆژی كارەساتی شنگال بوو ، كە لە ساڵی 2014دا تیرۆریستانی داعش بەشێوەیەكی نامرۆڤانە ڕووبەڕووی ئێزدییەكان بوونەوە و كارەساتێكی گەورەیان خولقاند.

المشاركات الشائعة