پێدڤيه‌ كه‌يسا ئێزديان ب شێوێ نێڤ دەولەتی بێته‌ دكيۆمێنتكرن

ئێزديخان نيوز:
 لێژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی كەیسی كوردانی ئێزدی، زیاتر لە ھەزار بەڵگە و شایەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم پرسە كۆ كردووەتەوە، بەڵام بە گوتەی ئەندامێكی ئەو لێژنەیە پێویستە بە شێوەی نێودەوڵەتی بە دۆكۆمێنت بكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4-8-2016)، كرمانج یوونس عوسمان، ئەندامی لێژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە زیاتر لە ھەزار بەڵگە لەلایەن لێژنەی بە جینۆساید ناساندنی كوردانی ئێزدی كۆ كراونەتەوە، بەڵام پێویستە ئەو بەڵگانە بە دیكۆمێنت بكرێن، بە جۆرێك كە پێوەرەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بە جینۆساید ناساندنیان تێدا بێت، بۆیە ھەوڵمان داوە، لە ڕێگەی ڕاوێژ لەگەڵ چەندین شارەزای نێودەوڵەتی هەتا بتوانین بە باشترین شێوە سوود لەو بەڵگانە ببینین".

بەڕای كرمانج یوونس، ھەرچەندە حكوومەتی ھەرێمی كەردستان پارە بۆ كۆكردنەوەی ئەو بەڵگانەش تەرخان بكات و شایەتی زۆریش ھەبێت، بەڵام ئەگەر بە دۆكۆمێنت نەكرێن، تەنیا بە كەڵكی دادگای ناوخۆیی دێن، بۆیە ئەوەی گرنگە پێویستە بە شێوازێكی نێودەوڵەتیی و ستاندەر بە دۆكۆمێنت بكرێت، چونكە تاوانی جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی باڵای بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش بۆ (باسنیوز) گوتیشی: "ئێستا لە ڕووی سیاسییەوە كۆنگرێسی ئەمەریكا، پەرلەمانی ئوسترالیا و پەرلەمانی بەریتانیا، كەیسی كوردانی ئێزدییان بە جینۆساید ناسیوە كە تەنیا وەكوو دەربڕینی پاڵپشتی و ھاوسۆزی ھەژمار دەكرێت و بایەخی یاساییان نییە".

ھەروەھا ڕوونیشی كردەوە، "ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕیكخراوە نێودەوڵەتییەكان تەنیا ھۆشدارییەوە و دەڵێن، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو قەناعەتەی كە ئەو تاوانی دژی كوردانی ئێزدی لە شنگال كراوە، جینۆسایدە."

كرمانج یوونس جەختی لەوە كردەوە كە تەنیا لە ڕێگەیەكەوە دەكرێت، مافی كوردانی ئێزدی بگەڕێنینەوە ئەویش ئەوەیە كە بە شێوەی فەرمی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بڕیارێك بۆ بەجینۆساید ناساندنی كەیسی كوردانی ئێزدی دەربچێت.

المشاركات الشائعة