ڤيان ده‌خيل:حكومه‌تا عێراقێ ل ئاستێ كێشێن شنگال كهمترخهمه
ڤيان ده‌خيل:حكومه‌تا عێراقێ ل ئاستێ كێشێن شنگال كهمترخهمه
K24 – هه‌ولێر:ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "ڤیان ده‌خیل" رایگه‌یاند، "تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ خه‌ڵكی شنگال درووست كردووه و شاره‌كه وێرانه و هیچ هه‌وڵێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌خراوه‌ته‌گه‌ڕ".
"ڤیان ده‌خیل" له میانی به‌شداریكردنی له گشتیی هه‌واڵه‌كانی "كوردستان24" گوتی: "بڕیاره سبه‌ی به مه‌راسیمێك رووفاتی (104) هاووڵاتی شه‌هیدی ده‌ستی داعش، بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ كۆجۆ و به خاك بسپێردرێن".
گوتیشی: "له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه له باره‌ی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنكراوانی ئێزدی و دوای شه‌ش ساڵ هێشتا نازانرێت كێ ماوه و كێ شه‌هید كراوه".
ڤیان ده‌خیل باسی له‌وه‌شكرد، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پرسی بودجه‌ی (2021) تاوتوێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخانكراوه، هیچ پشكێكی ئه‌وتۆی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخان نه‌كراوه، كه (%80)ی شاره‌كه وێران بووه.
سه‌باره‌ت به بوونی گرووپه میلیشیاكان له شنگال، "ڤیان ده‌خیل" گوتی: "په‌كه‌كه و میلیشیاكانی حه‌شد، كێشه‌ی زۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیان بۆ خه‌ڵكی شنگال درووست كردووه و بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "رێككه‌وتنی شنگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه. فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانه، تا ئێستا ناتوانێت بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ده‌ركردنی حه‌شد و په‌كه‌كه له شنگال و له رووی ئیداریشه‌وه نه‌توانراوه قائیمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه ده‌ستنیشان بكرێت".
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بڕیار بوو، هێزێكی ئه‌منی له شنگال پێكبێت، كه (2500) كه‌س بن، به‌شێكیان له ئاواره‌كان بێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هێزه‌ش درووست نه‌كراوه و هه‌ریه‌ك له په‌كه‌كه و حه‌شد و سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی و چه‌ندین گرووپ و تاقمی دیكه‌ی چه‌كدار له ناو شنگال ماوون و ده‌رنه‌چوونه.
تعليقات