خێزانه‌كا هۆنه‌ری دناڤ‌ كه‌مپێن ئاواره‌یێ دا

 خێزانه‌كا هۆنه‌ری دناڤ‌ كه‌مپێن ئاواره‌یێ دا

كه‌ركووك ناو:

له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌ییدا؛ كاته‌ سه‌خته‌كانمان به‌ راهێنان و فێربونی ئامێره‌ موزیكییه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ست ده‌نوسمه‌وه‌ و گۆرانی ده‌ڵێینه‌وه‌.

من ناوم داود قیرانی، ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ ئاواره‌ی كه‌مپی كه‌به‌رتوی دهۆك بوم، دوای به‌جێھێشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاب شێخ خدری سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌.

له‌ ساڵی 1993ـه‌وه‌ ده‌ستم به‌ نوسینی هه‌ڵبه‌ست كردووه‌، تا 3ی ئابی 2014دا و به‌ر له‌ هێرشه‌كانی داعش ناوه‌ڕۆكی هه‌ڵبه‌سته‌كانم له‌سه‌ر دیلان و خۆشه‌ویستی بون، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ گۆڕاون به‌ باسی فه‌رمان و رۆژانی ره‌ش و ناخۆشی.

له‌ كه‌مپه‌كه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا زیاتر په‌ره‌ به‌ هونه‌ر بده‌ین، ئێستا خێزانێكی هونه‌ریین، دوای ئه‌وه‌ی توانیمان كوڕ و كچه‌كانم فێری ژه‌نینی ئامێری موزیك و وتنی گۆرانی بكه‌م.

به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵبه‌سته‌كانی منیان كردووه‌ به‌ گۆرانی.

له‌گه‌ڵ دوو كچ و كوڕێكم پێكه‌وه‌ گۆرانی ده‌ڵێین؛ ئێمه‌ ئاوا ژیانی كه‌مپ به‌ڕێده‌كه‌ین و به‌ هونه‌ر گوزارشت له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ین.

تعليقات

المشاركات الشائعة