پرۆژێ ناساندنا جینۆسایدا ئێزدیان ل پەرلەمانێ بەلجیکا دەستپێکر

 پرۆژێ ناساندنا جینۆسایدا ئێزدیان ل پەرلەمانێ بەلجیکا دەستپێکر

 باسنيوز:

بە دەستپێشخەری پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان، لە پارتی CDHی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدییەکان ئەمرۆ لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد.

د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: "بریارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتوێ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدان".

هەروەها نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە پەیوەندی لەگەڵ جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.

دکتۆر دالامان، دۆستی نزیکی کوردستانە و لە کاتە تەنگانەکاندا پشتگیری کوردستانی کردووە و چەندجار سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردووە و ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکایە و پێشتر ئەندامی رێکخراوی جیهانی دکتۆری بێ سنوور بووە.

تعليقات

المشاركات الشائعة