میر ته‌حسین به‌گ..رێبه‌رێ ئێزديێن جیهانێ و پشته‌ڤانێ سه‌ربه‌خۆیا كوردستانێ
وشه:
میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ میری ئێزدیییه‌كانی كوردستان و جیهان له 15ی ئاب / ئۆگه‌ستی 1993 له شاره‌دێی باعه‌درێی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان له دایكبووه، 15 ڕۆژ دوای مردنی سه‌عید عه‌لی به‌گی باوكی له هاوینی 1944 ، له‌لایه‌ن میان خاتوونی داپیرییه‌وه وه‌ك میری ئێزدییه‌كانی جیهان كاندید كراوه و له جڤاتی رووحانی ئێزدییان به كۆی ده‌نگ وه‌ك میر په‌سه‌ند كراوه و تا مردنیشی وه‌ك میری ئێزدییان له جیهان ماوه‌ته‌وه.
یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی جیهان و كوردانی ئێزیدی و له ساڵی 1959 گیراوه و دواتر بۆ كه‌ركووك و پاشان كوت و دیوانییه ڕاگوێزراوه و له ژێر چاودێری توند له ناوچه‌یه‌كی دیارییكراو ده‌سبه‌سه‌ركراوه، له ساڵی 1969 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس بۆ ده‌ركراوه و ڕووی كردووه‌ته شاخ و له ناوچه‌ی ناوپردان كه باره‌گای شۆڕشی لێ بوو گیرساوه‌ته‌وه، تا نسكۆ له باره‌گای شۆڕش و له نزیك مه‌لا مسته‌فای بارزانی ماوه‌ته‌وه و ئێزدییه‌كانی ڕاسپاردووه تا پشتیوانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بكه‌ن له شۆڕشی ئه‌یلوول، له 1975 دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس هه‌وڵی گرتنی ده‌داته‌وه، ڕووی له به‌ریتانیا كرد و تا 1991 له ده‌ره‌وه ماوه‌ته‌وه و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو چه‌ندان جار به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و به تایبه‌تیش له شاری هانۆڤه‌ر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه.
ئێسته ته‌مه‌نی 86 ساڵه و ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه باری ته‌ندروستی به ته‌واوی تێكچووه و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه، به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی دنیا داده‌نرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری ئاینێك ده‌كات، له ماوه‌ی تێكچوونی ته‌ندروستی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا "بارۆنه ئیما نیكلسۆن" نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی شاهانه له ئه‌نجوومه‌نی لۆردات پێوه‌ندی به كه‌سوكاری كردووه و له ته‌ندروستی پرسیوه و ئاماده‌ی هاوكاریكردنی به‌ریتانیای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
میری ئێزیدییه‌كان له ماوه‌ی ژیانی دا سه‌ردانی سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین و ده‌یان سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی تری سیاسی وڵاتانی دنیای كردووه. له ساڵی 1992 و 2003 هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه و نه‌خۆشی گورچیله‌ی هه‌یه و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، دواجاریش به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی ماسوولكه كۆچی دوایی كرد.
پێگه‌ی میر له‌ناو ئێزدییه‌كان به ڕابه‌ڕی باڵا داده‌نرێ و سه‌رجه‌م گرفت و كێشه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی میر یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و ئه‌و پێگه‌یه‌ش له كوڕه‌وه بۆ باوك ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی میر كه‌سێك له نێوان خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، جڤاتی ڕووحانی ئێزدییان متمانه‌ی پێ ده‌ده‌ن و وه‌ك گه‌وره‌ی ئێزیدییه‌كانی جیهان ڕێز و شكۆمه‌ندی به‌رانبه‌ر ده‌نوێنن.
میر ته‌حسین به یه‌كێك له میره كاریگه‌ره‌كانی ئێزیدیانی جیهان داده‌نرێ و ڕۆڵی هه‌بووه كارای هه‌بووه له ڕزگاركردنی ئێزیدییه‌كان به تایبه‌تی و گه‌لی كوردستان به گشتی له ده‌ست ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق و به‌رده‌وام پشتیوانی سه‌ره‌كی شۆڕشه‌كانی كوردستان بووه و هانی ئێزیدییه‌كانی داوه تا له ڕیزی شۆڕش بۆ ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌یان خه‌بات بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان قاره‌مان و نه‌به‌ردی ئێزیدییه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاك و نیشتمان و دژ به سته‌م و داگیركاری له ته‌ك برا كورده‌كانی تر گیان به نیشتمان به‌خشیووه.
له دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ كوردستان و ناوچه‌ی شنگال به تایبه‌تی و ده‌ستكردن به كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان، میری ئێزیدیان په‌یام و هاوارێكی به په‌له‌ی ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان كرد، بۆ پاراستنی پێكهاته ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه، كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی هه‌زاران ئێزیدی و مه‌سیحی و مامه‌ڵه پێوه‌كردنیان، دوای په‌یامه‌كه‌ی میری ئێزیدیخان وڵاتانی دنیا كۆمه‌ك و هاوكاریان گه‌یانده ئاواره‌كان له چیای شنگال و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ست به له‌ناوبردنی تیرۆریستان و ڕزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان كرا.
میری ئێزیدییان به‌رده‌وام پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه و له كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستانیش له 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2017 به ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه داوای له هه‌موو ئێزیدییه‌كان كرد به‌شداری ڕیفراندۆم بكه‌ن و ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، تا له ده‌ست سته‌م و زۆرداری ڕزگارمان ببێ و هه‌مووان له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك برا بژین.
دوای خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017یش، میر ته‌حسین كۆمه‌ك و هاوكاری گه‌یاندووه‌ته ئاواره‌كانی كه‌ركووك و 800 خێزانی ئاواره‌ی كه‌ركووكی له هه‌ولێر كۆمه‌ك كردووه و هه‌میشه خۆی به كوردێكی ڕه‌سه‌ن ناوبردووه و نیشتمانپه‌روه‌رێكی سه‌رسه‌خت بووه و پشتیوانی گه‌یشتنی كورد بووه به ئاواته‌كانی، دۆستایه‌تییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه و پاڵپشتی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی بووه.
ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تی ملیۆنێك ئێزیدی له سه‌رتاسه‌ری دنیا كردووه، كه نزیكه‌ی 600 هه‌زاریان له باشووری كوردستان ده‌ژین، ئه‌وانی تریش له جۆرجیا و ئه‌رمینیا و سووریا و توركیا و ڕووسیا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
تعليقات