مەسرور بارزانی پەیامه‌كا سەرەخۆشیێ ئاراستەی کوردێن ئێزدی كر
باسنيوز:
مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییان، پرسەنامەکەی ئاراستەی کەسوکاری و سەرجەم ئیزدییانی کوردستان و جیهان کرد.
لە بەشێک لە پرسنامەکە کە وێنەیەکیشی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، هاتووە: "هاوبه‌شیی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بەگشتی و سەرجەم برا ئێزیدییانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین".
دەقی پرسەنامەکە:
خانه‌واده‌ی بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیانی کوردستان و جیهان
به غەم و دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان و كه‌سایه‌تی نیشتمانپەروەری کوردستان‌مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەی خۆمان بە خانه‌وادەی به‌ڕێزیان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزیدیانی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و ئارامی و دڵنه‌وایش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
براتان
مەسرور بارزانی
٢٨/١/٢٠١٩
تعليقات