سەرۆك بارزانی: ژدەستدانا میر تەحسین زيانهكا مهزنه
باسنيوز:
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی کوردستان و جیهان، پرسەنامەیەک بڵاو دەکاتەوە.
لە پرسەنامەکەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی وێڕای سەرەخۆشیکردن لە کوردانی ئێزدی و گەلی کوردستان بە گشتی، رایگەیاندووە، ”لە دەست دانی میر تەحسین بەگ خەسارەت و بۆشاییەكی گەورەیە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو لایەكمان“.
سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە ”بە حیكمەت و هیممەتی هەموو لایەك ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان پتەوتر و قووڵتر بكرێت“.
ئەمڕۆ دووشەممە 28-1-2019، میر تەحسین بەگ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 28ـی 1ـی 2019 میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیانی كوردستان و جیهان كۆچی دوایی كرد. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و هەموو خوشك و برا ئێزیدییەكان لە كوردستان و جیهان و هەورەها لە گەلی كوردستان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو میرتەحسین بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
لە دەست دانی میر تەحسین بەگ خەسارەت و بۆشاییەكی گەورەیە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو لایەكمان. لێرەدا هیوادارین بە حیكمەت و هیممەتی هەموو لایەك ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان پتەوتر و قووڵتر بكرێت.
مسعود بارزانی
28ـی 1ـی 2019
تعليقات