(دەخیل قاسم حەسوون)، وەزیری کۆمەڵگای مەدەنی لە حکوومەتی پێشووی عیراقدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێویستە لە لیژنەی ڕیفراندۆمدا کەسانی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەبێت، بۆ ئەوەی بزانن ناوچەکانیان چ پێوستییەکی هەیە و چ زیانێکیان پێ گەیشتووە.''
گوتیشی: ''شنگال و ئێزدییان چارەنووسیان گڕی دراوە بە کوردستانەوە و هیچ گفتوگۆیەکی لە سەر ناکرێت، دەزانین عەرەبەکانی دەوروبەرمان زوڵمیان لە شنگال کردووە و خیانەتیان لێ کردین، ناتوانین جاریکی دیکە لەگەڵیان بژین و هێج پەیوەندیەکمان لە گەلیان نەماوە و خەڵکێ شنگال دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن، چونکە شنگال بە کوردستانەوە و کوردستانیش بە شنگالەوە گەشە.''
تعليقات