به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب، كه هی ئاواره‌كانی كامپی چه‌م مشكۆیه، له نزیكی كۆمه‌ڵگه‌ی دێرهبۆن، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان ئیبراهیم خه‌لیل و دێره‌بون، 3 گیانییان له‌ده‌ستدا و 7ی دیكه‌ش برینداربوون.
دكتۆر ئه‌ركان والی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ رایگه‌یاند، پیكابه‌كه نزیكه‌ی 20 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری تۆپی پێ چووبوونه دێرهبۆن.
بریندارانی رووداوه‌كه، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ ده‌كرێت.
تعليقات