گرێبەسته‌ك بۆ پاقژكرنا باشیکێ هاته‌ ئيمزاكرن

ZNA - هه‌ولێر
گرێبەستێک لەنێوان دەزگای مین و کۆمپانیای ستێرلینگ واژووکرا،  بەپێی ئەم گریبەستە پرۆژەکانی ئاوو ویستگەکانی کارەباو قوتابخانەو نەخۆشخانەکان و فەرمانگە حکومییەکان باشیك لەبۆمبی چێندراوو پاشماوە جەنگییەکان پاك ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی سەرۆکایەتی دەزگای مین كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، محمد ئەحمەد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین له‌گه‌ڵ پۆل لین بەرێوەبەری کۆمپانیای "ستێرلینگ" لەعێراق كۆبوووه‌وه‌.

پاشان گرێبەستێک لەنێوان دەزگای مین و کۆمپانیای ستێرلینگ واژووکرا کە بەپێی ئەم گریبەستە کۆمپانیاكه كاری پاككردنه‌وه‌ی‌ پرۆژەکانی ئاوو ویستگەکانی کارەباو قوتابخانەو نەخۆشخانەکان و فەرمانگە حکومیەکان لەناحیەی باشیک لەبۆمبی چێندراوو پاشماوە جەنگیەکان ئه‌نجام ده‌دات.

تیمەکانی تەقاندنەوەی (EOD) دەزگا کاری تەقاندنەوەی سەرجەم ئەو بۆمبە چێندراوو تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیانەی ده‌كات کە کۆمپانیاكه‌ پووچەڵیان دەکاتەوە.

ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی ٦ مانگەو لەسەر فەندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئۆفیسی (WRA) بودجەی بۆ دیاریکراوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة