مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ ئهنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان، كۆبووهوه و چهند پرسێكی تایبهت به دۆخی ناوخۆیی عێراق و ههرێمی كوردستانییان تاووتوێ كرد.
سهرۆك بارزانی له كۆبوونهوهكهدا، له بارهی پرسی ئهنجامدانی ریفراندۆم و ئاییندهی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند, لە ئاییندەیەكی نزیكدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت, بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ویست و بڕیاری خەڵكی كوردستان بێت لەبارەی دواڕۆژی خۆی.
لە كۆبوونەوەكەدا سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسی بارزانی و گەلی كوردستانی كرد كە سەرباری بوونی كێشە و تەحەدیات میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەیان كردووە و ڕێز و پێزانینی خۆیشی بۆ پێشمەرگە نیشاندا كە بە چەك و ئیمكانیاتی كەم پەلاماری تیرۆریستانیان تێكشكاند و جیهان بە سەرسامی و ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی پێشمەرگە و گەلی كوردستان دەكات.
هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوەی ئاوارەكان كەمترخەم بووە و ڕایشیگەیاند كە هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان لە مەسەلەی ئاوارەكاندا.
ئاماژەیشی بەوەدا كە ڕێكخراوەكەیان ئامادەیە هەماهەنگی و هاوكاریی تەواوی هەبێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەت لە قۆناغی دوای داعش.
یارمەتیدانی ئاوارەكانیشی بە ئەركێكی مرۆیی و نیشتیمانی لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند لە ژێر هیچ پاساوێك نەدەكرا ئەو ئەركە جێبەجێ نهكرێت.
لە درێژەی گوتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و تیرۆریستان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە جێگەی شانازییە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە تێكشكاوە.
هەروەها سوپاسی هێزی هاوپەیمانان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد كە یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان داوە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا كە هەماهەنگییەكی باش لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراقیدا هەیە و سەركەوتنی گەورەی لێكەوتووەتەوە.
وهك له وێبسایتی فهرمی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بڵاوكراوهتهوه، ڕۆشنایی خراوهته سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و له دوای داعش و ئەگەر و پێشهاتەكانی قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونهوهكهش، تایبهت بووه به هەڕەشەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر و هەروەها ئاسەوارە خراپەكانی سیاسەتی تاییفەگەری.
تعليقات