پیرخدر سلێمان، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به پرسه‌كانی ئێزدی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 له باره‌ی ناسنامه‌ی ئێزدییانه‌وه رایگه‌یاند، زمان و ئاینی ئێزدی كوردییه و ئێزدی له‌سه‌ر خاكی كوردستانن و به‌شێكن له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانیش پارسه‌نگی سه‌نگی كوردیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا راگرتووه.
پیرخدر سلێمان گوتی: ئێزدی له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژین و زمان و هه‌ست و ناسنامه‌ی ئه‌وان كوردستانییه و ئاینه‌كه‌شیان كوردییه.
گوتیشی: دوژمنانی ئێمه هه‌وڵی په‌رته‌وازه‌یی ده‌ده‌ن و هه‌ندێك سیاسه‌تی شاش و هه‌ڤڕكی ناڕه‌وای پارتی سیاسی له ده‌ڤه‌ری ئێزدیاتی وایكردووه هه‌ندێك له داخی دڵی خۆی بڵێت ئێمه كورد نیین.
گوتیشی: له هه‌ڵبژاردنی 2005 كێ رێژه‌ی كوردی له نه‌ینه‌وا پاراست و بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردیی و نوێنه‌ری نارده په‌رله‌مانی عێراق له سنووری نه‌ینه‌وا ئایا ئێزدییه‌كان نه‌بوون، كه‌واته مه‌سه‌له‌كه سیاسییه زیاتر.
تعليقات