دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ، له ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسا، نادیه موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به ژنان و كچانی ئێزدی ده‌ستی داعش ده‌كات.
نادیه موراد، كچه كوردی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، كه ده‌نگی قوربانییانی گه‌یانده ته‌واوی ناوه‌نده مرۆییه‌كانی جیهان، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24، له باره‌ی ئاخاوتن به زمانی كوردی، گوتی: "ماوه‌ی دوو رۆژه ته‌واوی لێدوان و ئاخاوتنهكانم به زمانی كوردییه و له په‌رله‌مانی شتووتگاردیش وه‌رگێڕانی بۆ كرا، زمانی كوردی زمانی دایكمانه وه‌كو خێزان و كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام من خۆم به زمانی كوردی نه‌مخوێندووه".
له باره‌ی هاوكاریكردنیشی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نادیه گوتی: "خه‌ڵكی دهۆك و زاخۆ هاوكارییان گه‌یانده كامپه‌كان و خۆراكی منداڵی خۆیان پێشكه‌ش به منداڵه ئێزدییه‌كان كردووه و تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ڵمانیاش جلوبه‌رگی ژنانی دهۆك و زاخۆیان پۆشیوه" كه ئه‌و كاته وه‌ك هاوكاری گه‌یاندبوویانه كه‌مپه‌كان.
له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له دووری كوردستان نابینێت و ساڵی داهاتووش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نادیه باسیع موراد ته‌ها، وه‌ك رزگاربووێكی ده‌ستی داعش، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به باڵیۆزی نیازپاكی هه‌ڵبژێردرا.
تعليقات