ل په‌رله‌مانێ ئه‌وروپى داخوازا دابينكرنا پاراستنا نێڤ ده‌وله‌تى بۆ ئێزديان كر

K24 – هه‌ولێر:
له‌میعه‌ به‌شار، كچه‌ كوردیی رزگاربووی ده‌ستی داعش له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایكرد، هاوكاری كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، له‌میعه‌ به‌شار رایگه‌یاند، له‌ میانی وته‌كه‌مدا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوام كرد، پارێزگاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئێزدییه‌كان دابین بكرێت و هاوكاری كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

له‌میعه‌ به‌شار به‌ هه‌مان شێوه‌ی نادیه‌ موراد رزگار بوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ست داعشه‌ و دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان سه‌ره‌نجام له‌ گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌دا خۆیان له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد، به‌ڵام له‌ رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆمبێكیان پێدا ته‌قییه‌وه‌ و هاوڕێكانی گیانیان به‌ختكرد و له‌میعه‌ش به‌ برینداری رزگاری بوو.

له‌میعه‌  له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی ساخارۆڤی پێ به‌خشرا.

ساڵانه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ ده‌درێته‌ چه‌ند كه‌سێك و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری په‌ره‌پێدان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه‌ ناوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

خه‌ڵاته‌كه‌ به‌هایه‌كی مادیشی هه‌یه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 50 هه‌زار یۆرۆیه‌‌  و به‌ ناوی زانای ئه‌تۆمی ئه‌ندێری ساخارۆڤ كراوه‌‌ كه‌ هه‌موو ژیانی بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخانكردبوو له‌ ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا.

خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی دراوه‌ته‌ "4" كه‌س كه‌ به‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌ شایسته‌ ناوبراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و كچه‌ ئێزدیانه‌ بوون و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێكی تورك و رۆژنامه‌وانێكی ناوچه‌ی كریم له‌ ئۆكرانیا پێكه‌وه‌ خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة