ئه‌نگێلا مێركل:گرنگه‌ جهه‌كێ ئارام بۆ ئێزدیان بێته‌ دابینكرن

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند, پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پلانی ره‌خساندنی ناوچه‌یه‌كی پارێزراو بۆ ئێزدییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

له‌ میانی وتارێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌ی رابیته‌ی قوتابیانی مه‌سیجی دیموكراتی سه‌ر به‌ پارته‌كه‌ی, مێركڵ ل رێككه‌وتى 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016 گوتی: بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رڕاستانه‌ له‌گه‌ڵتان بم, پلانه‌كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌, به‌ڵام له‌ سه‌روبه‌ندی رێكخستنی ئه‌وله‌ویاتیداین.

لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاندووه‌, داعش كوشتاری به‌ كۆمه‌ڵی دژی ئێزدییه‌كان له‌ سووریا و عێراق ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌و تاوانانه‌ش له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك تاوانی جینۆساید هه‌ژمار كراوون.

مێركڵ گوتیشی: گرنگه‌ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ شوێنێكی ئارام بۆ ئێزدییه‌كان دابین بكرێت, كه‌ داعش ناچاریكردوون وڵاتیان به‌جێبهێڵن و پێویسته‌ كارێك بكرێت ئه‌وان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان.

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ بكرێت.

پێشتر رێبه‌رانی ره‌وه‌ندی ئێزدی له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا داوایانكردبوو, كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ریان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌ پارێزراوی بۆ فه‌راهه‌م بكات.

تعليقات

المشاركات الشائعة