كاروبارێن ئێزديان:زێده‌ترژ 3400 ئێزدی ل ژێر دەستێ داعش دا ماينه‌

هەولێر-KDP.info- 
بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دەڵێ، پڕۆسەی رزگاركردنی كچان و ژنانی كوردانی ئێزدی هێشتا بەردەوامی هەیە و گوتیشی، "پشتڕاستین بەرلە شەڕی مووسڵ داعش كچان و ژنانی ئێزدی بۆ شوێنێكی دیكەی ئارام دەگوازێتەوە".

(خەیری بۆزانی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تا ئێستا زیاتر لە 3400 پیاو و ژنی كوردی ئێزدی لە ژێر دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعشدا ماون و  پڕۆسەی رزگاركردنی ژنان و كچانی كوردی ئێزدیی ژێردەستی تیرۆریستانی داعش بەردەوامی هەیە، بەڵام مەترسیی زۆر هەیە داعش بەر لە دەستپێكردنی شەڕی مووسڵ كچ و ژنانی ئێزدی بۆ ناوچەكانی دەرەوەی عێراق بگوازێتەوە، چونكە پێشتر لە كاتی گرتنەوەی فەلووجە و گەیارە و ئەنبار ئەوەمان بۆ دەركەوت كچ و ژنی ئێزدی لەو ناوچانە هەبوون و گوازرابوونەوە بۆ شوێنی تری عێراق".

بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدیان دەشڵێ: "ئێمە هیچ تیمێكی تایبەتمان ئامادە نەكردووە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بە دوای كچانی ئێزدی بچنە نێو شاری مووسڵ، لەگەڵ ئەوەیشدا رێوشوێنی خۆمان هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی كاریگەری نەبێت لەسەر پڕۆسەكە، وردەكاری ئاشكرا ناكرێت".

تعليقات

المشاركات الشائعة