ئێستا رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان UN، كچە كوردی ئێزدی نادیە موراد وەك باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشان دەكات.
تۆڕی میدیایی رووداو رووماڵێكی تایبەتی بۆ مەراسیمەكە هەیە.
نادیە موراد کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، هەروەها گۆڤاری تایم بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی 2016 ی دەستنیشانکردووە.
ئەو كچە كوردە چالاكڤانە، لە ساڵی 1993 لەدایكبووە. لە مانگی 8ی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، دوای ئازادكردنیش بە گێڕانەوەی ئازارەكانی نێوبانگێكی زۆری پەیداكرد.