به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی نادیە موراد، كچه ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش وەك باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوە یەكگرتووەكان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەكات و، داوای لێدەكات هەموو مرۆڤایەتی بەیەكەوە بكەونەكار بۆ رزگاركردنی ئەو ئێزدییانەی كە تائێستا لەژێر دەستی داعشدا ماون و کۆتایی به بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه بهێنرێت، كە ژمارەیان 3 هەزار و 200 كەس دەبێت.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەفەرمی بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمەكە بانگهێشتكرابوو، لەبارەی هۆكاری ئامادەنەبوونی، نێچیرڤان بارزانی بە بان كی مۆن دەڵێت "به‌داخه‌وه، به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ناتوانم به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌که بکه‌م، به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌م له رێی به‌شداریی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به‌شداریی ده‌کات".
دەقی نامەكە:
جه‌نابی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،
ده‌مه‌وێ سوپاسی ئێوه و نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تایبه‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌کان بکه‌م بۆ ده‌ستنیشانکردنی خاتوو ناد‌یا موراد باسی تا‌ها به باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ بانگهێشتکردنمان بۆ ئاماده‌بوون له ڕێوڕه‌سمی دامه‌زراندنه‌که‌ی وه‌ک باڵیۆز له ١٦ی ئه‌یلوولدا.
به‌داخه‌وه، به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ناتوانم به‌شداریی ڕێوڕه‌سمه‌که بکه‌م، به‌ڵام حکوومه‌ته‌که‌م له ڕێی به‌شداریی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به‌شداریی ده‌کات.
خۆشحاڵم که شانازیکردنی خۆمان به خاتوو ناد‌یا موراده‌وه ڕابگه‌یه‌نم به ئازایه‌تی، شکۆداری و توانای ئه‌وه‌وه بۆ ده‌نگهه‌ڵبڕین به ناوی قوربانیانی ئه‌و جینۆسایده‌وه که داعش (گرووپی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام) ئه‌نجامی داوه، به‌تایبه‌تی دژی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌وه کرانه کۆیله.
وه‌ک ده‌زانن، ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ کریستیانان، شه‌به‌ک، کاکه‌یی، سائیبه مه‌ندائییه‌کان، هه‌روه‌ها کورد و عه‌ره‌ب، بوونه ئامانجی داعش و کرده‌وه‌کانی له سه‌ربڕین، ده‌ستدرێژیکردن، کۆیله‌کردنی سێکسی و کوشتنی به کۆمه‌ڵ، که ئه‌م کرده‌وانه دروست به جینۆساید ناسێنراون. به‌تایبه‌ت ئێزدییه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌خت به ده‌ست تاوان و نادادپه‌روه‌رییه بێئه‌ندا‌زه‌کانی داعشه‌وه ئازاریان کێشا، به جۆرێک که شایانی گرنگیدان و هاوکاریی هه‌موو جیهانن.
له کاتی ئێستادا، نزیکه‌ی ٤٢٠ هه‌زار ئێزدی له هه‌رێمی کوردستان ئاواره‌ن، ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌سته‌به‌ر کراوه له په‌ناگه، چاودێریی ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزاریی فێرکردن، له ئاستی پێویستدا نییه، چونکه له کاتێکدایه که به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاواره‌وه، توانا و سه‌رچاوه‌کانمان که‌من له هه‌رێمی کوردستان و بۆ زیاتر له‌وه‌ی به‌ش ده‌که‌ن، به‌کاردێن، له هه‌مان کاتدا شه‌ڕی داعش‌یش كه ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه، شه‌ڕێکی سه‌خته.
ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ٣٢٠٠ ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون، ئه‌و ژن و کچانه له بازاڕی کۆیله‌کان بازرگانییان پێوه کراوه و له‌نێوان سنووره‌کاندا به قاچاخ براون. پێویسته هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێکه‌وه بکه‌وێته کار بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا وه‌ک کۆیله ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و کۆتایی به بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه بهێنرێت.
ئێمه هێمایه‌تیی دامه‌زراندنی خاتوو ناد‌یا موراد وه‌ک باڵیۆزی نیازپاکیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ شکۆی قوربانیانی ڕزگاربووی ده‌ستی بازرگانه‌کانی مرۆڤ به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌روه‌ها متمانه‌مان هه‌یه ئه‌و کچه لاوه ئێزدییه که بێئه‌ندازه ئازاری چه‌شتووه و لێزانییه‌کی له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تری به‌ده‌ستهێنا‌وه، ده‌توانێت ئه‌رکه‌کانی خۆی به بوێری و به‌رپرسانه ئه‌نجام بدات .
دڵسۆزتان
نێچیرڤان بارزانی