نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا بڕیاریدا كچێكی كورد وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی ده‌ستنیشان بكات.
نادیه موراد، كه له میدیای جیهانیدا به "كچی كوردستان " ناوده‌برێت له دوای رزگاربوونی له ده‌ستی داعش بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری جیهانی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان و به‌رگریكردن له مافی پێكهاته ئاینییه‌كان.
نادیه دوای داگیركردنی شنگال له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014دا وه‌ك كه‌نیزه‌ك له لایه‌ن داعشه‌وه بازرگانی پێوه كرابوو، دوای رزگاربوونیشی له ئاستی جیهاندا چه‌ندین سه‌رۆك و میر و پاشای وڵاتان پێشوازیان لێ‌كرد و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیشدا له 16ی ئهیلوول/ ئۆگستی 2015دا گه‌واهیدانی خۆی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی داعش خسته‌ڕوو.
له دوایین چالاكیدا رۆژی 21ی حوزه‌یرانی رابردوو، نادیه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا باسی له‌و نه‌هامه‌تییانه كرد، كه پێكهاته‌ی ئێزدی به هۆی داعشه‌وه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و داوای له ئه‌مریكا كرد، هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ له پێناو پاراستنی پێكهاته‌ی ئێزدی‌دا.
به ئاماده‌بوونی بان كی مون، سكرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان له مه‌راسیمێكدا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی ساز بكرێت نازناوی باڵیۆزی نیازپاكی ده‌به‌خشرێته نادیه موراد.
گۆڤاری تایمی ئه‌مریكا نادیه‌ی وه‌ك یه‌كێك له 100 كه‌سایه‌تی گرنگی ساڵ ده‌ستنیشانكردووه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن عێراقه‌وه نادیه كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی تایبه‌ت به ئاشتی.
ژێده‌ر:K24 – هه‌ولێر