سەرۆکایەتيا کۆمارا عێراقێ پەیامه‌كێ ئاراستەی نادیا موراد دكه‌ت

رووداو - هەولێر
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پەیامێك ئاراستەی نادیە موراد دەكات و جەختیشدەكاتەوە پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی تەواوی رفێنراوەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە پەیامەكەدا رایگەیاندووە "پێشوازی لەو هەنگاوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە نادیە موراد، هاووڵاتی ئێزدی عێراقی رزگاربووی بن چنگی تاقمی داعشی تێرۆیستی دامەزاندووە وەک باڵیۆزی نیازپاکی".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت "لەکاتێکدا نووسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی کۆمار ستایشکردنی دکتۆر فوئاد مەعسوم دوپاتدەکاتەوە بۆ ئەم ئاوڕدانەوە بەنرخە و سوپاسی بانگهێشتنامەکەیان دەکات بۆ ئامادەبوونی لە رێوڕەسمی ئەمڕۆی دانانی نادیە موراد وەک باڵیۆزی نیازپاکی، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی تەواوی رفێنراوەکان بە ژن و پیاوانیانەوە کە داعشی تێرۆریست رفاندوونی".

هاوکات دەشڵێت "پێویستە گرنگی بدرێت بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سووککردنی نەهامەتییەکان و کۆتایی پێهێنانیان. ئەوەش بە تێکشکاندنی ئەو تاوانبارانە و گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ سەر شار و لادێ و زێدی خۆیان بە خۆشیی و ئارامی و ئاشتیی بەدیدێت".

المشاركات الشائعة