ياريزانهكا ئێزدى:خه‌ونا منه وه‌كو هێرشبه‌ر ل يانا ريال مه‌دريد ياريێ بكه‌م
ياريزانهكا ئێزدى:خه‌ونا منه وه‌كو هێرشبه‌ر ل يانا ريال مه‌دريد ياريێ بكه‌م
كه‌ركووك ناو:سه‌ره‌تای ئاواره‌یی، ده‌ستپێكی گه‌یشتن به خولیاكهم بوو، له‌و رۆژه‌وه‌ی زێدی خۆمان به‌جێهێشتووه من سه‌رقاڵی یاری تۆپی پێم و به خه‌ونی گه‌وره‌وه به‌رده‌وامم.
ناوم ناڤین سه‌عید قاسم حه‌سون، له دایكبوی ساڵی 2002ـم و خه‌ڵكی گوندی ته‌ل قه‌سه‌بی قه‌زای شنگالم و له 2014ـه‌وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه ئاواره‌ی دهۆك بوم.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆپی پێی ئافره‌تانی دهۆكه‌وه بكه‌م و ئێستا بۆ ئه‌وان یاری ده‌كه‌م.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له پۆلی 12ی ئاماده‌ییم، به‌ڵام هه‌ر واز له وه‌رزشه‌كه‌م ناهێنم، هه‌وڵده‌ده‌م ببمه نمونه‌یه‌كی دیاری یاریكردن تا ناوی ئێزیدی و ئێزیدییان به دنیا بگه‌یه‌نم كه چۆن كچه‌كانیان له توانایاندایه هه‌موو شتێك بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا نازناوی پاڵه‌وانێتی كوردستان‌مان به‌ده‌ستهێناوه و خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی منیش ئه‌وه‌یه وه‌ك یاریزانێكی هێرشبه‌ر له یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی یاری بكه‌م.
تعليقات