87 كچێن ئێزدی خۆلهكا سەربازی تەمام كر
87 كچێن ئێزدی خۆلهكا سەربازی تەمام كر
كوردستان تى ڤى:بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شێخان مەراسیمێك بە بۆنەی تەواوكردنی خولی مەشق و راھێنانی 87 كچی كوردی ئێزدی ساز كرا، كە لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال دەبنە پێشمەرگە.
لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئهمرۆ پێنجشهممه 25 ى 2 ى 2021 لە سنووری قەزای شێخان لە فێرگەی (خنس) كە سەر بە پارێزگای دھۆكە، 87 كچی كوردی ئێزدی بەشدارییان لە خولێكی مەشق و راھێناندا كردووە و ئەمڕۆ تەواویان كرد، كە بەو بۆنەیەوە مەراسیمێكیان بۆ ساز كرا.
راشیدهگهێنێت: ئەو كچانە، ئەوانەن كە لە دەستی داعش رزگار كراون و ئەوانەی دیكەش خەڵكی شنگالن، كە دەبنە پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال و دەیانەوێت بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن.
تعليقات