سەرۆك بارزانی ل خوارنگه‌هه‌كا ئەلمانیا داخوازێ ژ کرێکاره‌کی ئێزدی دکه‌ت لگەل رونێت

باسنیوز:

سەرۆک بارزانی لە یەکێک لە چێشتخانەیەکی شاری میونیخی ئەڵمانیا، پاش ئەوەی دەزانێت کرێکارێکی کوردی ئێزدی کار دەکات، بانگی دەکات و گوێ لە بارودۆخی دەگرێت.

حەسەن رەشید، چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وێنەیەک و کورتە نووسینێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، لەم ڕۆژانەی دواییدا سەرۆک مەسعود بارزانی چووەتە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری میونیخ لە ئەڵمانیا.

سەرۆک بارزانی کاتێک زانیویەتی کە لەنێو تیمی کرێکارانی چێشتخانەکە، کرێکارێکی کوردی ئێزدی هەیە، داوا دەکات بانگی بکەن تاوەکوو لەگەڵی دابنیشێت.

سەرۆک بارزانی گوێی لە کرێکارەکە و بارودۆخ و مەینەتییەکانی کوردانی ئێزدی و دۆخی گەنجانی کورد لە تاراوگە و ئاوارەیی گرتووە.

ئەو چالاکوانە کوردە ئێزدییە لەبارەی ئەم هەڵوێستەی سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: ”ئەمە سیفەتی سادەیی و ڕۆحی سەرکردایەتی و ڕۆحی خۆشەویستیی راستەقینەیە لەنێوان سەرۆک و گەلەکەی“.

تعليقات

المشاركات الشائعة