وەزیرهكێ هەرێمێ:دڤێت بهغدا ئێزديان قهرهبوو بكهت
وشه:
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ئاماژە بەوە دەكات كە بەپێی یاسایی سێی ئاب كە ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە و لە دانیشتنی داهاتوو پەسەند دەكرێ دەبێت بەغدا قەرەبووی ئێزدییەكان بكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، بە گوێرەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، ئەركی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی شنگال و زیانبەركەوتووانی تاوانەكانی داعش دەكەوێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق.
ئەو وەزیرەی هەرێم ئاماژەی بەوە كرد، پەرلەمانی كوردستان داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانییەكان لە بەغدا بكات دەكات بەو پێیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر پابەند بكرێت بە قەرەبووكردنەوە رەنگە مووچەیەكی 500 هەزاری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان ببڕێتەوە، بەڵام لە عێراقدا ئەو مووچەیە دوو بەرانبەر زیاترە.
پێنج ساڵ پێش ئێستە و لە ڕۆژی سێی ئابی ساڵی 2014 چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر شنگال و گوندە ئێزیدنشینەكانی دەوروبەری و بەوەش ئێزیدییەكان دووچاری كۆمەڵكوژی بوونەوە، ژمارەیەكی زۆریان بەتایبەتی كچان و ژنان بەرەو مووسڵ و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سووریا رفێنران و تائێستەیش ژمارەیەكیان بێسەروشوێنن.
تعليقات