زانكۆ و نه‌خۆشخانه‌يه‌ك دێ ل شنگال ئێنه‌ ڤه‌كرن

وشه‌:
لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كۆمەڵكوژی دژ بە ئێزیدییەكان لەسەر دەستی خەلافەی ئیسلامی داعش، حكوومەتی عێراق بڕیاری كردنەوەی یەكەمین زانكۆی لە شنگال راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران رای گەیاند، حكوومەتی عێراق بڕیاری كردنەوەی زانكۆیەكی لە شنگال دەركردووە.

عەلاق كە وتاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان لە بەغدا خوێندەوە، ئاماژەی بەوەش كرد حكوومەتی عێراق بەهاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان تا ئێستە توانیویانە 17 گۆڕی بە كۆمەڵ لە كۆی 73 گۆڕ هەڵبدەنەوە، گوتی "هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بە هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەردەوامی دەبێت".

زیاتر گوتی "حكوومەتی عێراق لەسەر كردنەوەی زانكۆیەك لە شارۆكەی شنگال قسەی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە، جگە لەمەش نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند بە چارەسەری قوربانیانی توندڕۆیی و ژنە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش لە شنگال دەكەینەوە".

جێی بیرخستنەوەیە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2014 داعش هێرشی كردە سەر مووسڵ و داگیری كرد، پاشان ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە كە خۆی بە دەوڵەتی خەلافەت ناساند، لە چواری ئابی هەمان ساڵ هێرشی كردە سەر شنگال و زیاتر لە پێنج هەزار شنگالی لە شارۆكەكە لەسەر دەستی داعش كوژران.

بەهۆی هێرشەكەوە خەڵكی شنگال ئاوارەی چیای شنگال بوون وەك پەناگەیەك، بەڵام لە دەرئەنجامی هێرشەكەدا زیاتر لە سێ هەزار ژنی ئێزیدی رفێنران و هەزار و 500یان دەستدرێژیی بە كۆمەڵیان كرایەسەر، پاشان هەزاریان لە بازاڕی سبایا فرۆشت.

هەر بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر دەڤەری ئێزیدییەكان، زیاتر لە 400 هەزار ئێزیدی ئاوارەی دهۆك و هەولێر و زاخۆ بوون، ئەوانەشی كەوتنە دەستی داعش كۆمەڵكوژ كران و تا ئێستە 73 گۆڕی بە كۆمەڵیان لێ دەستنیشان كراوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة