"52هه‌زار كه‌س ل شنگال پێتڤى ب هاريكاريێن بله‌زن"
شنگال-KDP.info-
قائمقامی شنگال دەڵێت، ئێستا لە شنگال و دەوروبەری زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس لە نەهامەتیدان و ژیانیان لە مەترسیدایە و پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلەیە.
به هێرشی داگیركاریی داعش خەڵکی شنگال ئاوارە بوون، پاش ڕزگاركردنی له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ١٣هه‌زار خێزان له‌و خه‌ڵكه ئاواره‌بووه گه‌ڕابوونه‌وه شارەکەیان، به‌ڵام به هۆی ڕووداوەکانی خیانه‌تی ١٦ ئۆکتۆبەره‌وه له‌وه زیاتر خه‌ڵك نه‌گه‌ڕانه‌وه و هیچ هاوكاریێكیشیان پێ ناگات.
مەحەما خەلیل بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''١٣ هەزار خێزانه‌كه‌ی گەڕاونەتەوە شنگال کە سەرجەمیان دەکاتە زیاتر لە ٥٢ هەزار کەس، تێكڕایان لە ژیانێکی ناخۆش و مەترسیی زۆردان، چونکە ئەمە وەرزی زستانە و هیچ هاوكاریێكیان پێ نەگەیشتووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ڕیگاکان بۆ شنگال داخراون، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شاره‌كه‌ن گه‌مارۆ دراون.‘'
قایمقامی شنگال بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی كه خه‌ڵکی شنگال تێیكه‌وتوون، داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەكات هەرچی زووە فریای خەڵکی شنگال بکەون.
قائمقامی شنگال ئاشكرایشی كرد، كه ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی له چیای شنگالن و لە کەمپی سەردەشتێ نیشتەجێن کە ٣ هەزار کەسێك ده‌بن، ڕەوشیان هەر زۆریش خراپە.
خه‌لیل هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و خراپیی ڕه‌وش و گوزه‌ران و باره ناسه‌قامگیر و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ته كه خه‌ڵكی شنگال به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ هه‌بوونی ئه‌و دەستەڵاته ناشەرعییه ده‌گێرێته‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرتووه.
تعليقات