كوردێن ئێزدی ل ئەلمانیا،پشتگیرييا ریفراندۆمێ دكەن

ئەڵمانیا-KDP.info-

 كوردانی ئێزدی لە ئەڵمانیا، بە گەرمی پێشوازی لە ریفراندۆم دەكەن و، سەربەخۆیی بە مافێكی رەوای هەموو میللەتان دەزانن، ئەوان هەروەها دەخوازن بە زوویی ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بگەڕێنەوە باوەشی كوردستان.

(نایف رەشۆ ئێسیانی)، دانیشتتووی شاری بێلیفیلدی ئەڵمانیا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ریفراندۆم مافێكی شەرعیی ئێمە و هەر نەتەوەیەكە لە جیهاندا، دەتوانین بڵێین دەرفەتێكی زێڕینە و مەزنترین گۆڕانكارییە لە مێژووی سیاسیی كورددا روو دەدات، ئەمڕۆیش لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە یەكدەنگ و یەكڕەنگ بین و هەموو ململانێكان پشتگوێ بخەین و بەرەو ریفراندۆم هەنگاو بنێین".

هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی شاری ئەگلشتات لە ئەڵمانیا بە ناوی (حەسەن مەلۆ رەشید)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "ئێمە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەین كە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت و هەموو ناوچەكانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، تا جارێكی دیكە كارەسات لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم روو نەداتەوە".

هەر پێوه‌ست بەم پرسە، (داوود شوكری) دانیشتووی شاری میونخ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئاواتەخوازین سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنرێت و ئێمەیش ببینە دەوڵەت، چونكە كورد و (سەرۆك بارزانی) لە كۆنەوە تێكۆشاون و بۆ ئەم ئامانجەی نەتەوەی كورد كار دەكەن، تا ئاڵای كوردستانیش لە تەك ئاڵای وڵاتانی جیهاندا هەڵبدرێت و بە هەموو مافەكانی خۆمان بگەین".

تعليقات

المشاركات الشائعة