ئاژانسه جیهانییه‌کان به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که سه‌دان ئافره‌تی ئێزدیی ڕفێنراو لەلایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ئه‌گه‌ر له دوای ئازادکردنی ڕه‌ققه‌وه دهرنهکهوتنهوه ئه‌وا له بازاڕی ڕه‌ققه‌دا به پاره‌دارانی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی جیهان فرۆشراون.
سی.بی.ئێس و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی دیکه که پشتیان به سه‌رچاوه‌ی زانیاری و هه‌واڵی ناوخۆیی به‌ستووه بڵاویان کرده‌وه که شاری ڕه‌ققه بازاڕێک بووه بۆ فرۆشتنی ئافره‌ته ئێزدییه‌کان و ئاڵوگۆڕ پێکردنیان له نێوان ئه‌میر و ئه‌ندامانی ده‌ستڕۆیشتووی داعش.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن" له ڕه‌ققه کچاننی ئێزدی به کڕیاری لیبی و ئه‌فغانی و سعودی فرۆشراون."
هه‌روه‌ها له زمانی قایمقامی شنگاله‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه که ژماره‌یه‌ک له ئافره‌ته ئێزدییانه له ئه‌فغانستان و پاکستان و لیبیا و چیچان کۆکراونه‌ته‌وه.
ئاماژه ده‌ده‌ن بەوەی کە ئه‌و سه‌دان ئافره‌ته‌ی له ڕه‌ققه چاره‌نووسیان نادیارە، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و وڵاتانه بن.
تعليقات