حوسێن قایدی:هۆکارێ رزگارنەکرنا گرتيێن ئێزدی ل مووسلێ بەغدا بوو

دهۆک-KDP.info-  
بەرێوبەری نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی دەڵێ، سەرباری ئەوەی رووبەرێکی زۆر لە مووسڵ رزگار کراوە کەچی بە هۆی هاوکارینەکردنی حکوومەتی عێراقەوە، ڕفێندراوانی ئێزدی لەو شارەوە بۆ ڕەققە گوێزراونەتەوە.

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "زانیاریمان هەبوو ژمارەیەکی زۆر ڕفێندراو لەو شارەن، هەڵبەت بە هۆی دانەخستنی سنووەرەکانەوە ئەوان بۆ ناوچەکانی دیکە راگوێزراون. خۆی ئێمە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ پێشبینازمان کرد سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا دابخەن، بۆ ئەوەی ئەم رزگارکراوانە بۆ ئەوەی نەگوازنەوە بۆ ناوچەکانی دیکە و رزگار بکرێن، هۆکارەکەشی ئەوەیە حکوومەتی عێراق نەک تەنیا کەمتەرخەمە بەڵکوو هەوڵیشی نەداوە تەنیا کەسێک رزگار بکات.''

ڕزگارکردنی تەواوی مووسڵ وا خەریکە نزیک دەبێتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرێوبەری نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک، تەنیا نزیکەی ٢٠ کەس لەو شارە رزگار کراون و، ئەوانەی دیکە بەهۆی کرانەوەی سنووری سووریا – عێراقەوە بۆ ڕەققە براون.

لە بارەی دوائاماری رزگاربووان و رفێنراوەکانی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، (قایدی) گوتی: "زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس رزگار کراون و نزیکەی ٣٤٠٠ کەسیش لە دەستی داعشدا ماون و، کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت.''

تعليقات

المشاركات الشائعة