لە موسڵ ژنێک و دوو منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگار کران و بڕیارە لە دهۆک بە کەسوکاریان شاد ببنەوە.
حسێن قائێدی، بەڕێوەبەری نووسینگهی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی له دهۆك، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو سێ کوردە ئێزدییە لە ژنێک و دوو منداڵ پێکهاتوون و چەند رۆژێک بوو لە هەوڵی رزگارکردنیاندا بووین و خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانرا رزگار بکرێن".
بەڕێوەبەری نووسینگهی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی له دهۆك گوتی "ئەو سێ کەسە خەڵکی گوندی حەردانی سەر بە قەزای شنگالن".
بەپێی ئامارەکانی نووسینگهی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کوردی ئێزدی رزگارکراون و هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزاری دیکە دیارنییە.
تعليقات