ئاماره‌كا كاروبارێن ئێزديان:هەزار و 293 وه‌لاتيێن ئێزدی ب دەستێ داعش هاتينه‌ شەهیدكرن

خەندان-
بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەزار و 293 هاوڵاتی ئێزدی بەدەستی داعش شەهیدكران. 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكۆی نزیكەی 550 هەزار هاوڵاتی ئێزیدی 360 هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 293 كەس بە دەستی داعش شەهیدكران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەزار و حەوت سەدو 59 منداڵ بێ باوك بوون و چوارسەدو حەوت منداڵی دیكەش بێ دایك بوون، ئەو منداڵانەشی كە دایك و باوكیان لە دەستی داعشدان 220 منداڵن.

هاوكات ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە تاوەكو ئێستا لە شەنگالن گەیشتووەتە 30 گۆری بە كۆمەڵ و بە سەدان گۆڕی تاك و ژمارەی مەزارگەو گۆڕی ئایینی لە لایەن داعشەوە  تەقێنراونەتەوە، 68 مەزارگەو گۆڕی ئایینیە. 

بەپێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ژمارەی گشتی فڕێندراوەكان شەش هەزار و 417 كەسن، لە وانە سێ هەزار و 547 كەسیان بە رەگەز مێن و دوو هەزار و 870 كەسی دیكەیان لە رەگەزی نێرن.

هەربەپێی ئامارەكە ، ژمارەی رزگاركراوانی دەستی داعش بە دوو هەزار و 963 كەسن، لە وانە هەزار و 70 كەسیان ژن و سێ سەد 31 كەسی دیكەیان پیاون و حەوت سەدو 88 دیكەیان منداڵن لە رەگەز مێ و حەوت سەدو 73  كەسی دیكەیان منداڵن لە رەگەز نێرن.

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەستی داعشدا ماون بە گشتی سێ هەزار و 454 كەس لە نێوانیاندا هەزار و 688 بە ۆرەگەز مێ و هەزار و 766 بە رەگەز نێرن.

تعليقات

المشاركات الشائعة