التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
بەرپرسهكێ مافێ مرۆڤێ ل ئەلمانیا:کارەساتا ب سەرێ کوردێن ئێزدی هاتى جینۆسایدە
شنگال-KDP.info-
بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا، كه سهنتهرێكی حكوومییه دەڵێ: ''ئێمە هەموو هەنگاوێکمان هاویشتووە بۆ ئەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئیزدیدا هاتووە بە جینۆساید بناسێنین و بیگەیەنین بە دادگای نێودەوڵەتی.''
(عەلی عیسۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێمە لە چەندین کۆنگرەدا بە کەسانی سیاسی و وڵاتانی جیهانمان ڕاگەیاندووە، ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە، بە هەموو پێوەرێک جینۆسایدە و داعش مەترسییەکی زۆری بۆ سەر هەموو گەلانی جیهان هەیە و، بەتەنیا گەلی کورد توانیویەتی هەیبەتی داعش بشکێنیت.''
بەرپرسی سەنتەری مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا گوتی: ''مەزنترین کاری ئێمە ئەوە بوو، کە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان گوت، پیویستە ئاگاتان لە کۆچبەرە ئێزدییەکان بێت، ئەوانەی بۆ تورکیا و یۆنان کۆچیان کردووە و تا ئێستا دۆخیان بە هەڵاواسراوی ماوە و، هەندێک وڵات کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان دیپۆرت دەکەنەوە و، ئەمەش کارەساتیکی دیکە بەسەر کوردانی ئێزدیدا دێنێت.''
دەربارەی پرسی سەربەخۆییی کوردستانیش (عیسۆ) دەڵێ: ''پێویستە گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، چونکە ئەوەندە قوربانیی داوە، با جاریکی دیکە نەگەڕێتەوە ژێردەسەڵاتی هیچ حکوومەتێک و ئەوە مافی گەلی کوردە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆییی خۆی بکات.''
تعليقات