به‌رپرسه‌ك پێزانينان ده‌رباره‌ى كچێن ئێزدى ل مووسلێ ئاشكه‌را دكه‌ت

باسنيۆز:
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاشکرای کرد، داعش بە مەبەستی بەکارهێنانیان وەکوو قەڵغانی مرۆیی، کچانی کوردی ئێزدی لە مووسڵەوە بۆ تەلەعفەر دەگوازێتەوە.
 
وەیس نەواف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سێ ئۆتۆمبێل ڕۆژانە کچانی ئێزدی لە مووسڵەوە بۆ تەلەعفەر دەگوازنەوە، ئەمە قسەی کەسێکی تەلەعفەرییە کە بە ئێمەی گوتووە”.
 
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داعش ترسی لە حەشدی شەعبی هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەو کچە کوردە ئێزدییانە “وەک قەڵغانێکی مرۆیی” لە دژی حەشدی شەعبی بەکار بهێنێت. گوتیشی: “جگە لە کچانی ئێزدی، بەشێک لەوانەی گواستراونەتەوە، شیعەمەزهەبن و دەیانەوێت وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنن”.


سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئاماژەشی بەوە کرد کە پێشووتر ئەو کچە ئێزدییانە لە تەلەعفەر بوون، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر بۆ مووسڵ گواستراونەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە داعش بۆ تەلەعفەریان دەگەڕێنێتەوە.
 
لە کاتی هێرشەکەی داعش بۆ سەر شاری شنگال لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ لە 3ی ئابی 2014، هەزاران کچ و ژنی کوردی ئێزدی لەلایەن ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە ڕفێندران و وەک کەنیزەک لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة