باسنیۆز:
ره‌وش قاسم حوسێن پیره‌ژنێكی كورده، ئێستا ئه‌و وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ژنی سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌ژمێردرێ و به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 130 ساڵ. به‌و پێیه‌ش كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هیچ كه‌سێك هێنده به ته‌مه‌ن نییه، ئیدی ره‌وش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وی داده‌ندرێت.
ئه‌م ئافره‌ته كورده كه به ئایین ئێزدییه، ئێستا له كه‌مپی (كه‌به‌ر 2) له پارێزگای دهۆكدا ده‌ژی، ساڵی 1887 له گوندی (دكۆرێ) كه سه‌ر به ناحیه‌ی (سنوونێ)یه له ده‌ڤه‌ری شنگال له‌دایك بووه.
ره‌وش ئێستاش جگه‌ره ده‌كێشێ و له هه‌ڵسوكه‌وتدا له‌چو ته‌مه‌نی خۆیدا، گورج و گۆڵه خۆی بۆ (باس) گوتی: ”ئێمه هه‌رده‌م رووبه‌ڕووی كێشه بووینه‌ته‌وه، چونكه ئێمه كورد بووین، ئیدی هه‌موو ژیانمان به ناخۆشی به‌سه‌ر بردووه، وه‌ك چۆن ئێستا ئێمه له‌م كه‌مپه‌دا ئاواره‌ین“.
ئه‌و ژنه هه‌ره به‌ته‌مه‌نه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به (باس)ی گوت: من هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیانی خۆم له گونده‌كه‌مان به‌سه‌ر بردووه، بۆیه ئێستا دووركه‌وتنه‌وه‌م له گونده‌كه‌مان بووه‌ته كه‌سه‌ری سه‌ر دڵم، هه‌موو رۆژێ دڵم به‌و كه‌سه‌ره ده‌سووتێ، من زۆر غه‌ریبیی گونده‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌م، من گه‌لێ بیره‌وه‌ریم له گونده‌كه‌مان هه‌یه.
ره‌وش قاسم حوسێنی ته‌مه‌ن 130 ساڵی روونی كرده‌وه: له گونده‌كه‌ی خۆمان به درێژایی ته‌مه‌نی خۆم په‌له‌وه‌ر و مه‌ڕ و ماڵاتم به‌خێو كردووه، هه‌موو ده‌مێك بۆ په‌یداكردنی نانی رۆژانه من كاری كورده‌واریم كردووه، چونكه هه‌موو كاتێك منداڵه‌كانمان چاویان له ده‌ستی ئێمه بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بۆ په‌یداكردنی بژێوی رۆژانه‌ی خۆمان، ئێمه‌ی ژنانیش وه‌ك پیاوان كارمان ده‌كرد.
به‌ته‌مه‌نترین ژنی كوردستان و جیهان ده‌شڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم گه‌وره‌یه، من هه‌رده‌م خواردنی كورده‌واری و هی ته‌ندروست ده‌خۆم، بێ له‌وه من حه‌ز له هاتن و چوون ده‌كه‌م به پێیان، هه‌ر به هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه كه تا ئێستا ته‌ندروستیم باشه و من هێشتا له‌سه‌ر خۆم. هه‌ڵبه‌ت له پاش ئاواربوون ره‌وشی ژیانم به‌ره‌و خراپی چوو، چونكه ئێستا ئێمه له‌نێو كه‌مپی ئاواره‌داین و هه‌رده‌م زگمان برسییه.
ره‌وش له ته‌مه‌نی (130) ساڵیدایه، باسی هاتن و چوونی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ: من به‌م ته‌مه‌نه زۆره‌ی خۆمه‌وه ئێستا ئاماده‌م (15)كم به پێ و به بێ راوه‌ستان بڕۆم، چونكه ئێستاش من بۆ هاتن و چوون چالاكم، به‌ڵام كێشه‌ی دیتنم هه‌یه، هه‌ردوو چاوم وه‌ك پێویست شت نابینن.
ره‌وش به‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ی خۆیه‌وه له دوایین قسه‌كانی خۆیدا بۆ (باس) گوتی: ئه‌گه‌ر من هه‌ر له گونده‌كه‌ی خۆم بامایه و خواردنی ساغم بخواردبا، ئه‌وا ژیانی من له ئێستاش درێژتر ده‌بێت، چونكه خواردنی ساغ هه‌موو ده‌م ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات، بۆیه داوای هاوكاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه هاریكارم بێت، بۆ ئه‌وه‌ی تا له ژیاندا ماوم به ساغ و ته‌ندروستیی ژیان به‌سه‌ر ببه‌م.
هێژای گوتنه، (ره‌وش قاسم حوسێن)ی ته‌مه‌ن 130 ساڵ، نه‌وه‌كانی به كوڕ و كچ و نه‌وه و نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ژماره‌یان ده‌گاته 149 كه‌س. تا ئه‌م كاته‌ش ته‌ندروستیی ئه‌و باشه و ته‌نیا كێشه‌ی له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی هه‌یه، هه‌ر بۆیه رووی داوای ده‌كاته حكوومه‌تی هه‌رێم تا ئه‌و بڕه‌ی ته‌مه‌نی كه ماویه‌تی، به دڵخۆشی له كه‌مپدا به‌سه‌ری ببات.
(باس) بۆ به‌دواداچوونی هه‌موو ئه‌م زانیارییانه له‌گه‌ڵ ئه‌م ریپۆرتاژه‌دا، ناسنامه‌ی كاروباری مه‌ده‌نیی ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه و هه‌روها تۆماری گشتیی دانیشتوانی قه‌زای شێخان ده‌خاته روو و هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه ده‌یسه‌لمێنێ كه ره‌وش به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهانه و جێی داخه تا ئێستا له فه‌رهه‌نگی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان ناوی ره‌وش قاسم و كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
تعليقات