بۆچى خه‌لكێ گوندێ كۆچۆ نه‌هاته‌ رزگاركرن...سوپا سالارێ عێراقێ به‌حسێ ئه‌گه‌ران دكه‌ت؟

رووداو- هەولێر
سوپاسالاری پێشووی عێراق دەڵێت: "کاتێک داعش هێرشیکردە سەر سنووری شنگال، لیژنەیەکی ئەمریکی هاتنە سنوورەکە بۆ ئەوەی خەڵکی گوندی کۆچۆ رزگاربکەن، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە ئەو لیژنەیان بەردباران کرد".

بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق لە هەڤپەیڤنێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "کاتێک داعش هێرشیکردە سەر سنووری شنگال، چوومە لای ئەمریکییەکان گوتم چارەسەرێکی گوندی کۆچۆ بکەن چوار هەزار کەسی تێدایە، پێیان گوتم ئێمە دەتوانین دەورووبەری بۆردوومان بکەین، ئەگەر ئەو خاڵانە بۆردوومان بکەین دەکشێنەوە و دەڕۆن. بۆ ئەو مەبەستەش چوونە سەر چیای شنگال بۆ چاودێریکردن بۆ ئەوەی داعش بۆردوومان بکەن".

زێباری دەڵێت: "لەو کاتەدا ئەمریکییەکان ویستیان بەرەو گوندی کۆچۆ بچن، پەکەکە هاتنە ئەوێ و ئاڵای خۆیان داکوتی و لیژنە ئەمریکییەکەیان بەردباران کردن. دواتر لیژنەکە هاتنەوە بە ئێمەیان گوت بۆچی پێتان نەگوتووین ئەوێ تیرۆریستی لێیە؟ گوتمان تیرۆریستی چی؟ گوتیان لێیەتی و ئێمەشیان بەردبارانکردووە، بەو هۆیەوە ئەمریکییەکان ئامادە نەبوون خەڵکی کۆچۆ لەدەست داعش رزگاربکەن".

گوندی کۆچۆ18کیلۆمەتر لە سەنتەری شنگالەوە دوورە، پێش ئەوەی داعش هێرشی بکاتە سەر 3000 کەسی تێدا دەژیا، کە زۆربەیان کوردی ئێزدی و مسوڵمانی سەر بە هۆزی مەنتک بوون.

لە 3-8-2014 داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەورووبەری و تەنیا لە گوندی کۆچۆ هەزار و 300 کەسی کوشتوون یاخود بە دیل گرتوون و بێسەروشوێن کراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة