ژمارەیەكا ژنێن دى يێن ئێزدى ل رۆژهه‌لاتێ مووسلێ هاتنه‌ رزگاركرن

باسنيۆز:
حسامەدین عەبار ئەندامی ئەنجوومنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند هێزە هاوبەشەكان ژمارەیەك ئافرەتی ئێزیدییان لە دەست تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی موسڵ و لە گەڕەكەكانی میساق و وەحدە رزگار كردووە.

عەبار لە لێدوانێكیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە هێزەكانی عێراق هەوڵی زۆر دەدەن كە ئافرەتانی ئێزیدی رفێندراو لە دەستی داعش لە شاری موسڵ رزگار بكەن و وەك ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانی هەژماری دەكەن .

لەلایەن خۆیانەوە نووسینگەی ئێزیدیە رفێندراوەكان ئاماژە بە رزگاركردنی 2640 ئێزیدی لە ئافرەت و پیاوان لە چنگی داعش دەكات و دووپاتیش لەوە دەكاتەوە كە هێشتا 3770 ئێزیدی لە پیاو و ئافرەت لەلای تیرۆریستانی داعش ماون و ئازاد نەكراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة