ل 10رۆژێن بۆرى دا 14 كچێن ئێزدی هاتينه‌ رزگاركرن

باسنيۆز:
لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا 14 كچ و ژنی ئێزدی ئازاد كراون و دوای گەیشتنەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان ڕێوشوێنە تەندروستی و یاساییەكانیان بۆ گیراوەتەبەر و ئێستاش لەژێر چاودێری كۆمەڵایەتیدان.
 
دەرمان خەتاری، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردنی رفێنراوان بۆ (باسنیوز) گوتی: "لە لە ڕێکەوتی 2016 -12- 28ەوە هەتا ئەمڕۆ 7/1/2017 لەڕێگای جیاوازەوە توانراوە 14 كچی دیكەی ئێزدی ڕزگار بكرێت و ئەو كچانە بەشێكیان بە پارە ڕزگاركراون و بەشێكی دیكەیان وەك هاوكاری لەگەڵ خێزانە ئاوارەكاندا گەیشتوونەتە سنووری هێزە ئەمنییەكانە كوردستان."
 
گوتیشی: دوو ئافرەت و دوو منداڵی كچ، لەگەڵ ئەو خێزانانەدا هاتوونەتە كوردستان كە لەگەڵ خێزانە ئاوارەكانی مووسڵەوە هاتوونەتە خازر، 10 كچی دیكەش لە سووریاوە بە هاوكاری خێرخوازان و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتەوە كوردستان و لە سەنتەرەكانی تەندروستیی هەولێر و دهۆكەوە پشكنینی جەستەیی و دەروونیان بۆ كراوە و ئێستاش ئەو ڕزگاربوانە لەژێر چاودێریی كۆمەڵایەتیدان."
 
ئەو بەرپرسەی نووسینگەی ڕزگاركردن گوتیشی: "نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوان كە ڕاستەوخۆ سەر بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، تەواوی ئەو تێچووانە دەگرێتە ئەستۆ كە بۆ هێنانەوە و ڕزگاركردنی ئەو كچانە پێویستە، هەروەها هاوكاریشیان دەكەین بۆ دەركردنەوەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و دواتریش ناساندنیان لەڕێگەی دەركردنی ناسنامەیەكی تایبەتەوە."
 
لە مانگی 8ی ساڵی 2014 كە سوپای عێراق بە سیاسەتی نوری مالیكی مووسڵ و دەوروبەری ڕادەستی تیرۆریستانی داعش كرد هەزارن كچ و ژن و منداڵی ئێزدی لە ناوچەكانی شنگال و باشیك ڕفێنران و تا ئێستاش ژمارەیەکی راستەقینە دیار نییە و ئێستاش ژمارەیەكی زۆریان بێسەروشوێنن.

تعليقات

المشاركات الشائعة