شنگال ئاخا كوردستانێ يه‌...فه‌رمانده‌يه‌ك به‌حسێ كاره‌ساته‌كا دى ل قه‌زايێ دكه‌ت

شنگال-KDP.info-  

جێگری فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، پەكەكە لە پشت نەگەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدان نەبوونەوەی شنگالە، كە بە زۆر خۆی سەپاندووە بەسەر خەڵكی ناوچەكە دا، ئەوەیش وا دەكات كە لە داهاتوودا كارەساتێكی دیكە بەسەر خەڵكی شنگالدا بێت.

(عەمید سمێ بۆسەلی) جێگری فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەندێك هێزی نایاسای لە شنگال و دەوروبەری هەن، ئەوانەیش هەموو گرێدراون بە پەكەكەوە، ئەوانە كاریگەری خۆیان هەیە لەسەر نە گەڕانەوەی خەڵك و ئاوەدان نەبوونەوەی ناوچەكە، شنگال خاكی كوردستانە، ئەوان هاتوونەتە ناوچەكە و بە زۆر خۆیان سەپاندووە بەسەر خەڵكدا، خەڵكی ناوچەكەیش چەندین جار بە كۆبوونەوە و خۆپیشاندان داوایان كردووە كە پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكات، وەك چۆن هێزی پێشمەرگە چووە كۆبانێ و پاش جێبەجێ كردنی ئەركی خۆی گەڕایەوە، ئەوانیش بە هەمان شێوە پێویستە ناوچەكە چۆڵ بكەن و نەكەنە قەندیلی دووەم، بۆ ئەوەی كارەساتێكی دیكە بەسەر خەڵكی شنگالدا نەهێت، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئەوان ئامادە نین ناوچەكە چۆڵ بكەن، ئەوەیش ئەوە دەگەینێت كە ئەوان نەك بۆ خزمەتكردنی ناوچەكە هاتوونە، بەڵكو بۆ خراپكردنی ناوچەكە لێرە ماونەتەوە.

گوتیشی: دەستی دەرەكی لە پشت مانەوەی پەكەكەیە لە شنگال، كە ئێستا دەستی لەگەڵ چەند لایەنێكی دەرەكی تێكەڵ كردووە، بەتایبەتی دەستی لەگەڵ ئەو عەرەبانە تێكەڵ كردووە كە دژایەتی خەڵكی شنگال دەكەن و  كە ئەوان هۆكار بوون كە ئەو كارەساتە بەسەر خەڵكی ئێزدیدا بێت، بۆیە پێویستە هەرچی زووە پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی كە لێوە هاتوونە، بۆ ئەوەی نەبنە هۆكار كە لە داهاتوودا  جارێكی دیكە لەبەر پەكەكە خەڵكی ناوچەكە تووشی كارەساتێكی دیكە ببنەوە".

تعليقات

المشاركات الشائعة