جلكێن زڤستانێ ب سەر زارۆكێن چیايێ شنگالێ دا هاتنه‌ به‌لاڤكرن

ZNA - ھەولێر
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ UNICEF جلوبەرگی زستانەیان پێشکەشی ٧٠٥٠ منداڵی ئاوارەی سەر چیای شەنگال کرد.

ئەمڕۆ ١/١٢/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و UNICEF جلوبەرگی زستانەیان بەسەر زیاتر لە ٧٠٥٠  منداڵی یەزیدی سەر چیای شەنگال دابەشکرد، کە ھەموو ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٣ مانگ ھەتا ١٤ ساڵاندایە کارتۆنێک جلی گەرمیان وەرگرتووە.

ئاوارەکانی سەرچیای شەنگال بەھۆی وەرزی سەرما و بەفر و بارانەوە پێویستیان بە ئامێرەکانی گەرمکەرەوەو جلوبەرگی گەرم و نەوت ھەیە، ھەر بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھەماھەنگی رێکخراو و کەسە خێرخوازەکان پێداویستییەکانی ئاوارەکان دابین دەکات و ھاوکاری و کۆمەکەکان دەگەیەنێتە دەستیان.

بەھۆی شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە رۆژانە سەدان خێزانی ئاوارە روو لە کەمپەکانی ناو ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاو و خۆراکی گەرم و پێداویستییەکانی ماڵەوە پێشکەش بەو خێزانە ئاوارانە دەکات.

تعليقات

المشاركات الشائعة