بههۆی ناڕازیبوونیان لهسهر چهند دیمهنێكی فیلمی رهشهبای دهرهێنهر حوسێن حهسهن، نزیكهی 30 پارێزهری كوردانی ئێزدی، خۆیان ئاماده دهكهن سكاڵا لهسهر دهرهێنهر و ستافی فیلمهكه تۆمار بكهن.
پارێزهر هێمن فهره خهیری بهگ، یەكێك لە پارێزەرە ناڕازییەكان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگهیاند "پیشاندانی ئهو فیلمه ناڕازیبوونی کوردانی ئێزدی لێكهوتهوه، لهبهرئهوهی چهند دیمهنێكی تێدایه، كه دووره له واقیعی ژیانی کوردانی ئێزدی، بۆیه ئێمه كاردهكهین بۆ ئهوهی سكاڵای یاسایی لهسهر دهرهێنهر و ستافی فیلمهكه تۆمار بكهین".
حوسێن حەسەن، دەرهێنەری فیلمی رەشەبا لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر سکاڵایان تۆمارکرد، ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا.
پێشتریش حوسێن حەسەن لەبارەی دروستبوونی گرژییەكە بە رووداوی گوتبوو "ژمارەیەك كەس پێشئەوەی فیلمەكە ببینن و تەنیا بە بینیی ترەیلەری فیلمەكە ناڕەزایەتییان نیشاندا، نەوەستان تاوەكو چیرۆكی راستەقینەی فیلمەكە ببین، لە فێستیڤاڵەكەش نەوەستان تاوەكو فیلمەكە كۆتایی دێت".
لەبارەی گلەیی و داواكاری ناوەندی رۆشنبیری و كولتووری لالش كە پێشتر داوایان كردبوو گۆڕانكاری لە فیلمەكەدا بكرێت بەڵام گۆڕانكارییەكە نەكراوە، حوسێن حەسەن گوتی "من فیلمم بۆ خەڵك بەرهەمهێناوە نەك كۆمەڵە كەسێك، ئەوان رەخنەیان لەسەر هەندێك شت هەبوو، ئەگەر گۆڕانكارییان تێدا كرابا، چیرۆمی فیلمەكە تێكدەچوو".
لەبارەی ئەوەش ژمارەیەك لە كوردانی ئێزدی دەڵێن بەهۆی فیلمەكە بریندار دەبن، حوسێن حەسەن گوتی " برینی هەموومان یەك برینە، ئەگەر من برینداربووبام سیناریۆكەم دەوەستاند، من فیلمم بۆ ئەوە دروستكردووە ئێش و ئازاری خۆمان لە فیلمەكە ببینین، نەك بۆ هەندێك كەس كە لەسەر حیسابی خۆیان بازرگانی دەكەن".
رۆژی هەینی 9-9-2016، بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو، چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستیپێکرد، دەستپێکردنێک جیاوازتر لە سێ فێستیڤاڵی رابردوو، لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکردنی فیلمێک بەناوی "رەشەبا" ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
لە کۆتایی فیلمەکەدا هەندێک لە کوردانی ئێزدی دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە و بەوهۆیەشەوە شەڕ لەنێوان سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە و چەند هاونیشتمانییەکی کوردی ئێزدی دروستبوو، سێ هاونیشتمانیش دەستگیرکران.
کوردانی ئێزدی پێیانوایە فیلمی رەشەبا گوزارشت لە کولتوور و ئایینی ئێزدی ناکات، بەڵام ئەیوب رەمەزان، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی دهۆک بە رووداوی گوت، ئەو گەنجانەی شەڕەکەیان دروستکرد چاوەڕێی دیمەنی کۆتایی فیلمەکەیان نەکرد، چونکە کۆتایی فیلمەکە پێچەوانەی تێگەیشتنی ئەوانە.
فیلمی رەشەبا یەکێکە لەو فیلمە کوردییانەی بڕیارە بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی بکات و باس لە کارەساتی شنگال دەکات، یەکێک لە کچە رفێنراوەکانی دەست داعش، دوای رزگاربوونی دەگەڕێتەوە ناو کەسوکاری خۆی، بەڵام لەلایەن کەسو کارییەوە هەوڵی کوشتنی دەدرێت، بەڵام لە فیلمەكە كچەكە ناكوژرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی لای هەندێک لە کوردانی ئێزدی دروستکردووە.
ژێدهر:رووداو