دووەم كۆمبوون ده‌ربارەی دۆسه‌يا ئێزدیان ب رێڤه‌چوو

ئێزديخان نيوز: 

ئبەمەبەستی تاوتوێكردنی دوایین هەنگاو بۆ بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئێزدییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵایناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی دۆستی كوردستان كۆبوونەوە.
 
مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ناساندنی دۆسیەی جینۆسایدی ئێزدییەكان، بەرلە دەستپێكی كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: "لەم كۆبوونەوەیەدا دوو تەوەری سەرەكی تاوتوێ دەكەین، ئەوانیش دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بەم دۆسیەیە کە هاوشێوەی ئەو دادگا تایبەتییەیە لە دۆسیەی تیرۆركردنی ڕەفیق حەیری سەرۆكی تیرۆركراوی لوبنان پێكهێنرا، هەروەها تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە گفتوگۆی چۆنیەتیی گوشارخستنە سەر حكوومەتی عیراقی تاكوو ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەتا ئەم دۆسیەیەی تێدا بجووڵێنرێت."
 
بەپێی زانیارییەکان لەم كۆبوونەوەدا لیژنەی نێودەوڵەتیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دروستکراوی و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەن تاكوو تاوتوێی پێدانی زانیاری لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال بكەن.
 
ساڵی 2014 چەکدارانی توندڕەوی داعش قەزای شەنكالیان داگیر كرد و بەو هۆیەوە تاوانكاری زۆریان تێدا ئەنجام دا کە تێیدا بە هەزاران كوردی ئێزدی ئەنفالکران و بوونە قوربانی.

 ژێده‌ر:باسنيۆز

المشاركات الشائعة