گهنجهكێ ئێزدى پێدڤى ب چارهسهريێ يه ل دهرڤهى وهلاتى
گهنجهكێ ئێزدى پێدڤى ب چارهسهريێ يه ل دهرڤهى وهلاتى
رووداو دیجیتاڵماوەی دوو ساڵە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ لە شنگال بە زنجیر دەبەسترێتەوە و کەسوکارەکەیشی دەڵێن، ئەگەر زنجیری نەکەین دەڕواتە دەرەوە و خۆیشی دەڵێت " ئەگەر زنجیرەکانم لێبکەنەوە دەچمە دهۆک و دەگەڕێم."
دایکی ناجی داوای هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەی دەکات و دەشڵێت، کوڕەکەی ئۆتیزمی هەیە و ئەگەر بەری بدات دەڕوا، "زۆریش دەست لە منداڵەکان دەوەشێنێت، جارێک رۆیشتووە دوای هەفتەیەک ئینجا دۆزراوەتەوە."
کەسوکاری ناجی هەژارن و دایکیان ئەرکی بەخێوکردنیان لە ئەستۆ دەگرێت. بەگوتەی خۆیان هەفتانە بایی 100 هەزار دینار حەب و دەرمان بۆ کوڕەکەیان دەکڕن.
خوشکێکی ناجی هیوادارە کە حکومەت هاوکاریی براکەیان بکەن "چونکە رۆژانە جووڵەی زۆر دەکات و لێی دەترسین."
پزیشکێک دەڵێت، چارەسەری ئەو کوڕە لە عێراق نییە، بەڵام ئەگەر رێکخراوێک بردبای بۆ دەرەوەی وڵات رەنگە چارەسەری هەبووایە.
ناجی حەجی خەڵکی کۆمەڵگەی بۆرکە لە ناحیەی سنوونێ، تاوەکو ئێستا حکومەت و رێکخراوەکان هیچ هاوکاریی ئەو کوڕەیان نەکردووە.
تعليقات