هه‌يڤا داهاتى 104 روفاتێن ئێزديان دێ ئێنه‌ ڤه‌گه‌راندن بۆ شنگالێ

هه‌يڤا داهاتى 104 روفاتێن ئێزديان دێ ئێنه‌ ڤه‌گه‌راندن بۆ شنگالێ  

شنگال-KDP.info

 بەڕێوەبەری لقی قەزای شنگالی ڕێكخراوی ئێزدییان بۆ بەدۆكیومێنتكردن دەڵێ، لە سەرەتای مانگی ٢ـی ئەمساڵدا، ١٠٤ رووفاتی ئێزدییان دەهێنرێنەوە شنگال و لە (كۆچۆ) بە خاك دەسپێردرێن.

خەیری عەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەرەتای مانگی داهاتوو، ١٠٤ رووفاتی ئێزدییان دەهێنرێنەوە شنگال و دوای پشكنینی (دی ئێن ئەی) هەموویان لە گەل کەسووکارەکانیان دروست دەرچوون، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا لە گوندی كۆچۆی باشووری قەزای شنگال، بە خاك دەسپێردرێن.

عەلی ئاماژەشی دا، ئەم ١٠٤ رووفاتە، هەموویان خەڵكی گوندی كۆچۆن و لە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ لە شوێنی جیاوازی شنگال كۆمەڵكوژ كرابوون.

تعليقات

المشاركات الشائعة