ئهمريكا ب 480 ملیۆن دۆلاران هاريكاريا ئێزديان و پێکهاتێن ئایینی ل عێراقێ دكهت
ئهمريكا ب 480 ملیۆن دۆلاران هاريكاريا ئێزديان و پێکهاتێن ئایینی ل عێراقێ دكهت
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت، ئەوان بە کردار بەڵێنەکەیان جێبەجێکرد و زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییان بۆ هاوکاریکردنی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی "باکووری عێراق" تەرخانکرد.
پۆمپەیۆ لە تویتەکەیدا وێنەیەکی خۆی و نادیە مورادی داناوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی 2019 لە کاتی پێشکێشکردنی بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بە کچە کوردە ئێزدییەکە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها تاوانەکانی داعش دژی ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە بە جینۆساید ناودەبات و ئاماژە بەوەش دەکات، هاوکارییە داراییەکەیان ئەوانەش دەگرێتەوە کە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.
دەقی تویتەکەی مایک پۆمپەیۆ:
ئێمە بە کردار پشتگیرییمان لە بەڵێنەکانمان کرد. زیاتر لە 480 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئێزدی و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی باکووری عێراقمان کرد، لەنێویشیاندا ئەوانەی کە لەدەست جینۆسایدی داعش رزگاریان بووە.
تعليقات