ئيداره‌يه‌كا نوو بۆ شنگال دئێته‌ پێكئينان

ئيداره‌يه‌كا نوو بۆ شنگال دئێته‌ پێكئينان  

شنگال-KDP.info- 

جێگری پارێزگاری مووسڵ دەڵێ، دوای جێگیركردنی ھێزەكانی پۆلیس لە شنگال و دەركردنی سەرجەم ھێزە ناشەرعییەكان، قۆناغی دووەمی رێككەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت، كە ئەویش پێكھێنانی ئیدارەی نوێی شنگالە.

رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، رێككەوتنی شنگال كە لە نێوان ھەرێم و بەغدادا كراوە، دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و لە قۆناغی یەكەمدا ھێزی پۆلیس لەناو شنگال جێگیر كران و ھێزە ناشەرعییەكانیش لە شنگال دەركران، كە ئەو ھەنگاوە بە سەركەوتوویی ئەنجام درا و لە ئێستادا دەست بە جێبەجێكردنی قۆناغەكانی دیكەی رێككەوتنەكەی شنگال دەكرێت.

سمۆ گوتیشی، دوای جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی رێككەوتنی شنگال، دەست بە قۆناغی دووەم دەكرێت، كە ئەویش پێكھێنانی ئیدارەی نوێی شنگالە، كە لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان پێكدێت و ئەو پۆستانەش بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا پڕ دەكرێنەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة