قايممقامێ شنگال:داخوازێ ژ رێكخراوان دكه‌ين بێنه سه‌ر خه‌ت
وشه:
هه‌ر جۆره بودجه‌یه‌ك بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخان بكرێ، ده‌بێ به‌شی شنگالیشی لێ دابین بكرێ، به‌ڵام له كۆی شه‌ش ملیار دینار كه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی مووسڵ ته‌رخان كراوه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ شنگال دابین نه‌كراوه.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی فیدراڵی شه‌ش ملیار دیناری بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه، به‌ڵام یه‌ك دیناریان بۆ شنگال نه‌ناردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، راسته تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له شنگال تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكارییان ناكرێت له‌ڕووی ته‌ندروستی، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه و پێویسته به‌په‌له پێداویستییه‌كانی شنگال بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دابین بكرێن.
به‌گوته‌ی مه‌حما خه‌لیل خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر یه‌ك حاڵه‌ت تۆمار بكرێت، ئه‌وكات ناتوانن رێگری لێ بكه‌ن، چونكه هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌و نه‌خۆشییه ببنه‌وه.
ئه‌و داوا له رێكخراوه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگری له مافه داراییه‌كانی شنگال بێنه سه‌ر خه‌ت و حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا ناچار بكه‌ن پشكی شنگال له‌و بودجه‌یه دیاری بكات.
پێویسته بگوترێت شنگال به‌شێكه له سنووری ماده‌ی 140 كه له دوای رووداوی 16 ئۆكتۆبه‌ری2017ه‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ریدا زاڵه و نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێك بۆ ئاساییكردنه‌و‌ه‌ی دۆخی شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه بنێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و شاره‌ی له یارمه‌تییه‌كانی ناوه‌ندیش بێبه‌ش كردووه.
تعليقات