لسەر ئەركێ نێچیرڤان بارزانی رێيا پەرستگه‌ها لالش دێ بته‌ جووتساید

شێخان-KDP.info- 
بەڕێوەبەری شارەوانیی شێخان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ئەركی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، رێگای پەرستگای لالش بەجووتساید دەكرێت، كە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ زیارەتكارانی پەرستگاكە دەكات.

ئەندازیار خالید نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە گوژمەی 180 ملیۆن دینار و لەسەر ئەركی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رێگای چوونی زیارەتكاران لە ئەترووش و شێخانەوە بۆ پەرستگای لالش بە جووتساید دەكرێت.

نەرمۆ ئاماژەی بەوەش دا، پڕۆژەكە پێش مانگی 10ی ئەمساڵ تەواو دەبێت و بە تەواوبوونیشی ئاسانكارییەكی زۆر بۆ ئەو كوردە ئێزدییانە دەكرێت كە سەردانی پەرستگاكە دەكەن.

بەڕێوەبەری شارەوانیی شێخان ڕاشیگەیاند، جگە لە بەجووتسایدكردنی رێگاكە، پڕۆژەی ئاوەڕۆش بۆ پەرستگاكە دروست دەكرێت، كە كێشەی ئاوەڕۆی پەرستگاكە چارەسەر دەكات.

پەرستگای لالش، تاكە پەرستگای ئێزدییەكانە، كە ساڵانە بە هەزارەها ئێزدی و گەشتیاری جیهانی سەردانی دەكەن، بە دروستكردنی ئەم رێگایەش، كێشەی هاتوچۆكردنیان چارەسەر دەبێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة