ده‌ست ب نووژه‌نكرنا خانيان ل شنگال هاته‌ كرن

وشه‌:
لیژنەی نۆژەن كردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی مووسڵ، بڕیاری نۆژەن كردنەوەی سەدان خانوو لە شنگال و تەلەعفەر راگەیاند. عەبدولرەحمان وەكاع دەڵێ، ئەندازیارانی شارەوانی نەینەوا راسپێردراون بۆ ئەنجام دانی ئەو كارە.

ئەمڕۆ شەموو چواری ئایار، لیژنەی تایبەتمەندی نۆژەن كردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بڕیاری نۆژەن كردنەوەی خانووە زیان لێكەوتووەكانی هەردوو شارۆكەی شنگال و تەلەعفەری راگەیاند.

عەبدولرەحمان وەكاع سەرۆكی لیژنەی تایبەتمەند بە نۆژەن كردنەوەی ناوچە زیان لێككەوتووەكانی نەینەوا دەڵێ، لیژنەكەیان ئەندازیارانی شارەوانی نەینەوای بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە راسپاردووە بۆ نۆژەن كردنەوەی 550 خانووی زیان لێكەوتوو لە هەردوو شارۆكەی شنگال و تەلەعفەر.
زیاتر گوتی "ئەمڕۆ دەستیان بە كارەكەیان كردووە".

لە بارەی ئەو خانووانەی لە قۆناغی یەكەمدا نۆژەن دەكرێنەوە، سەرۆكی لیژنەكە روونكردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێ، ئەو خانووانەی لە نێوان 80% بۆ 90% زیانیان بەركەوتووە لە پێشدا نۆژەن دەكرێنەوە و ماوەی نۆژەن كردنەوەكەی ئەو 550 خانووە دەستنیشان كراوە، هەشت مانگ دەخایەنێت.

سەرۆكی لیژنەكە زانیاری لە بارەی ئەوە نەداوە لەو 550 خانووە چەندیان لە شنگال و چەندیان لە تەلەعفەرە.

جێی باسە بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە مانگی ئابی 2014، وێڕای ئاوارە بوونی خەڵكی ناوچەكە و بە دیل گرتنی هەزارانیان، ئەوا داعش زیانێكی زۆری بە ناوچەكە گەیاند و سەدان خانووی ئێزیدییەكانی تەخت كرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة